شەهید ناسنامەی یەکێتییە

کاروانی خەباتی گەلەکەمان بۆ گەیشتن بە مافە رەواکانی، پڕە لە شەهید بەخشین  و قوربانیدان بۆ کوردستان،  لە ناویاندا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە درێژایی میژووی چل و نۆ ساڵەی خەبات و تێکۆشانی، پشکی شێری بەردەکەوێت لە بەخشینی شەهید و گیانفیدایی و قوربانیدانی هەڵگرانی رێبازی راستەقینەی کوردایەتی شۆڕشی نوێ و هزری رۆشن و ئازادیخوازی سەرۆک مام جەلال، تا ئەندازەی ئەوەی شەهید ببێتە ناسنامەی یەکێتی.

لەم رۆژەدا (رۆژی شەهیدی یەکێتی)، ئەم یادە پیرۆزە بەرز رادەگرین و سەری رێز و نەوازش بۆ روحی شەهیدان دادەنوێنین و پێیاندەڵێین «هەرگیز سەنگەرەکانتان چۆڵ ناکەین»،  بەڵێنیش بە نەوەکانیان دەدەین «بۆ هەمیشە لەسەر رێبازە پیرۆزەکەی شەهیدان بەردەوام دەبین» و دووپاتی دەکەیتەوە کە حزبی شەهیدان هەردەم لە خزمەتی کەسوکاری شەهیدان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا دەبێت.

دووبارە بەرز و پیرۆز بێت رۆژی شەهیدی یەکێتی، سڵاو لە روحی پاکی ئەوانەی کەم ژیان و کەڵ ژیان.

رزگار حاجی حەمە

ئەندامی مەکتەبی سیاسی

لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا