وەزیری دەرەوەی عێراق: ئیسرائیل هەڕەشەی ئاشکرا لە عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، هەڕەشەی جددی لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆسەر عێراق هەیە.

ئەمڕۆ هەینی، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست – مێپس لە دهۆک رایگەیاند، ، حکومەتی عێراق هەنگاوی ناوخۆیی و دەرەکی سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل ناوە، ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی عێراق رێنمایی هێزە چەکدارەکانی کردووە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست دژی ئەو کەسانەی کە بە کەڵک لە خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ وەردەگرن.

جەختیشی کردەوە کە حکومەتی عێراق شەڕی ناوێت و سیاسەتەکەی ئەوەیە کە دووری بخاتەوە لە وڵات. ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ زۆرێک لە “پایتەختە کاریگەرەکانی رۆژئاوا” هەیە بۆ راگرتنی هەڕەشەکان بۆ سەر عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا