ڕۆژێكی تری سەیر لە پریمەرلیگ دا

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ڕۆژێكی تر و چەند یارییەكی تری ئەنجام سەیر لە پریمەرلیگ بەڕێوەچوون بە وێنەی ڕۆژی یەكەم ڕۆژی دووەمیش سەیر بوو بە تایبەت یاری نێوان تۆتنهام و ویستهام كە دێربییەكی تر بوو ئەمجارە دێربی لەندەن نەك لیڤەرپول تیایدا سەرەڕای ئەوەی تۆتنهامەكەی مۆو باشترین و ناوازەترین ئاستیان پێشكەش كرد لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا، بەڵام لە گێمی دووەم ویستهام هەموو شتێكی بە سەر تۆتنهام هەڵگێڕایەوە و یارییەكەی گەڕاندەوە خاڵی یەكسانی.

لە یارییەكی تری سەیر و سەمەرەی شەوەكەدا یانەی لیستەر سیتی میوانداری بەزێنەرەكەی لیڤەرپولی كرد و یارییەكەی بەرامبەر دۆڕاند بە گۆڵێكی بێ‌ وەڵام.

ئەمشەویش یارییەكان بە دوو یاری بە كۆتا دێن یەكەمیان ئاسایی دەبێت لە كاتێك دا دووەمیان خۆشترین دەبێت و ئاگرین دەبێت تیایدا قوتابخانە نوێیەكەی پێلسا ڕووبەڕووی جادووی پرتوگالییەكان دەبێتەوە.

ئەنجامی یارییەكانی ئەمڕۆ یەك شەممە
شیڤێڵد 1 X فۆڵهام 1
كریستاڵ پاڵاس 1 X برایتۆن 1
تۆتنهام 3 X ویستهام 3
لیستەر 0 X ئەستۆن ڤێلا 1

یارییەكانی ئەمشەو دووشەممە
ویست برۆمیچ X بیرنلی
لیدز X ولڤەرهامتۆن

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا