سودانی: پرۆسەی سەرژمێری پرۆژەیەکی نیشتمانییە نەک مەزهەبی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێری پیرۆزبایی لە دانیشتووانی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد، هاوکات ڕۆڵی وەزارەتەکانی پلاندانانی عێراق و هەرێمی کوردستانی لە سەرخستنی پرۆسەکە بەرز نرخاند و سوپاسیشی کردن.

رۆژی چوارشەممە 20ی تشرینی دووەمی 2024، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی وەزارەتی پلاندانانی عێراقی کرد و لە نزیکەوە چاودێریی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووانی کرد.

سەرۆک وەزیرانی عێراق، پیرۆزبایی ڕۆژی سەرژمێری لە دانیشتووانی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد، هەروەها سوپاسی وەزارەتەکانی پلاندانانی عێراق و هەرێمی کرد و ڕۆڵیانی لە سەرخستنی پرۆسەکە بەرز نرخاند.

دووپاتی کردەوە “ئەم ڕۆژە عێراقێکی نوێ بنیات دەنێت، لەسەر بنەمای شیکاری و داتای ورد، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەرنامەی گەشەپێدانی ئابووریی و خزمەتگوزاری وڵات.”

هاوکات،جەختی لەوە کردەوە، پرۆسەی سەرژمێری پرۆژەیەکی نیشتمانییە بۆ مەبەستی گەشەپێدانە نەوەک مەزهەبی.

سودانی پێزانینی خۆشی بۆ بەشداری کارای هاووڵاتییان لە پرۆسەکە دەربڕی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا