پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئیسرائیل پلانی لێدان لە عێراق و ژمارەیەک سەرکردەی عێراقیی دەخاتەبواری جێبەجێکردنەوە
بەپێی پلانەکە ئیسرائیل هاوشێوەی هیرشەکانی لە غەزە و لوبنان و کردنەئامانجی سەرکردە باڵاکان سیناریۆییەکی هاوشێوەی بۆ عیراق داناوە
بەپێی پلانەکە هێرشەکانی ئیسرائیل سەرەتا پرۆژەكانی ژێرخانی ئابوری و دامەزراوەكان دەكرێنە ئامانج
دواتر كوشتنی سەركردەی میلیشیاكان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
رۆژنامەی “مەعاریف”ی ئیسرائیلی، پلانی هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆسەر عێراق هاوشێوەی لوبنان بڵاویكردەوە و ڕایگەیاند: ئیسرائیل پلانێكی سەریحی داناوە بۆ وەشاندنی گورزی کوشندە لە حاڵەتێكدا لەبەرەی عێراقەوە هێرشەكان فراوان بكرێن.
بەگوێرەی رۆژنامەكە، پلانی ئیسرائیل بۆ روبەڕوبونەوەی هەڵكشانی هێرشەكانە بۆ ناوخاکی ئیسرائیل لە عێراقەوە.
ژمارە و ناوی ئەو سەرکردانە بە وردی دیاریکراوە و تەنانەت جۆری ئەو هێرشەش دانراوە کە سەرکردەکانی پێدەکرێتە یامانج
پلانەکە بەم جۆرە دانراوە سەرەتا لە لێدانی پرۆژەكانی ژێرخانی ئابوری و دامەزراوەكان دەستپێدەكات، دواتر پرۆسەی كوشتنی كەسایەتی و سەرکردەی ملیلیشیا عێراقییەکان بەوردی ئەنجامدەدرێت .
بەپێی پلانەکە ژمارە و ناوی ئەو سەرکردانە بە وردی دیاریکراوە و تەنانەت جۆری ئەو هێرشەش دانراوە کە سەرکردەکانی پێدەکرێتە یامانج واتە موشەک یان درۆن یان فڕۆکەی جەنگیی بەکاربهێنرێت.
ئیسرائیل ترسی ئەوەیە موشەكی بالیستی نزیك مەودا ئاودیوی عێراق کرابێت
رۆژنامەكە لە زاری بەرپرسانی هەواڵگری ئیسرائیل و ئەمریكاوە بڵاویكردووەتەوە: ئیسرئیل ترس و گومانی هەیە کە لە عێراقەوە هێرشی زیاتر بکرێتە سەریان، دژی ئۆپراسیۆنەکانی سوپای ئیسرائیل لە لوبنان و غەززە.
ئیسرائیل ترسی ئەوەیە موشەكی بالیستی نزیك مەودا ئاودیوی عێراق کرابێت، بۆ بەكارهێنانی لە وەڵامە چاوەڕوانكراوەكەی تاران بۆ سەر تەل ئەبیبن.
ئەم هەڕەشەیەی ئیسرائیل لەكاتێكدایە، میلیشیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، ئامانجێكی گرنگیان لە “ئیلات” بە فرۆكەی بێفرۆكەوان كردووەتە ئامانج.
لای خۆیەوە، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: موشەكێك لە “ئیلات” كەوتووەتە خوارەوە، لەكاتی روبەڕوبونەوەی فرۆكەیەكی بێفرۆكەوان كە لە خۆرهەڵاتەوە هاتووە.
هەواڵی ڕۆژنامە ئیسرائلیییەکە لە کاتێکدایە کە چاوەڕوان دەکرێت بەمزووانە ئێران هێرشی فراوان دژی ئیسرائیل ئەنجام بدات و خامنەیی بە فەرمیی هەواڵی ئەم هێرشە چاوەڕوانکراوی ئاشکرا کرد و دەڵێت پێشتر هاوشێوەی نەبووە.