پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی پلاندانان و دەستەی ئاماری هەرێم ، هێكی گەرمی پەیوەندیکردنی هاوڵاتییان بە بژمێرەکانی سەرژمێری ئاشکراکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە19ی تشرینی دووەم، وەزارەتی پلاندانان و دەستەی ئاماری هەرێم بڵاویکردەوە،” هێڵی گەرمی پەیوەندیکردنی هاوڵاتییان بە بژمێرەکانی سەرژمێری بریتییە لە 567 بۆ هەردوو هێڵی ئاسیا و کۆرەک”.
پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان، لە سبەینێوە دەستپێدەکات و ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت، کە لەو ماوەیەدا پشووی فەرمی و قەدەغەی هاتووچۆیە لەسەرتاسەری عێراق و هەرێم.