پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دەڵێت: تا ئێستا 25 هەزار خێزانی ئاوارە، بۆ پرسی سەرژمێریی گەڕاونەتەوە شنگال، لەگەڵ ئەوەی نزیکەی 20 هەزار خێزان لەنێو کەمپەکان و 35 هەزار خێزانی دیکەش لە دەرەوەی کەمپەکان لە هەرێمی کوردستان دەژین.
رۆژی دووشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2024، دیان جەعفەر، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی بەشداریی پرۆسەی سەرژمێریی بکەن لە ناوچەکانی خۆیان، زیاتر لە 25 هەزار خێزانی ئاوارەی شنگال گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان بۆ ئەوەی لە شوێنی نیشتەجێبوونی ڕەسەنی خۆیان، خۆیان ناونووس بکەن.
وتیشی، تا ئێستا 20 هەزار خێزانی ئاوارەی شنگال لەنێو کەمپەکان دەژین، نزیکەی 35 هەزار خێزانی دیکەش لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین، لەو ژمارەیەش تەنها 25 هەزار خێزان گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان بۆ بەشداریی لە پرۆسەی سەرژمێریی گشتی.