ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لەبارەی سەرژمێرییەکەی عێراق ئاشکراکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

واشنتن رایگەیاند، پاڵپشتیی هەنگاوەکانی عێراقن بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان.

ئەمڕۆ دووشەممە 18-11-2024، ئەلینا رۆماناوسکی، باڵیۆزی گشتیی ئەمریکا لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نوسیوویەتی، “یەکەم سەرژمێریی عێراق لە ساڵی 1997ەوە لەم هەفتەیەدا ئەنجام دەدرێت و سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە.”

دەشڵێت، “ئەم سەرژمێرییە گرنگە بۆ پێدانی زانیاریی درووست لەپێناو داڕشتنی ستراتیژیی سیاسی، ئابووری و گەشەپێدان”

رۆماناوسکی لەبارەی هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی ئەم هەنگاوەی عێراق ئەوەی ئاشکراکرد، “ئێمە پاڵپشتیی ئەم هەنگاوە گەورەیە دەکەین بەرەو بڕیاردان لەسەر بنەمای داتاکان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بۆ تەواوی خەڵکی عێراق.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا