کەشناسی:  باران بارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 18ی تشرینی دووەم، ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوریتەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک، لەکاتەکانی شەودا کاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ هەندێک لەناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکان لەگەل کەمێک بەفر بارین لەم ناوچانە هەروەها پێشبینی تاوە باران و بروسکەی کەم مەودا بۆ هەندێک لەناوچەکانی باشووری شاری سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەکرێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەگشتی نزم دەبێتەوە، بەڵام لە ناوچەشاخاوییەکان بە دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە.

سبەی سێشەممە19ی تشرینی دووەم، ناسەقامگیری ئاسمان بەردەوامی دەبێت بەشێوەی نمە بارانی کەم لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی رۆژهەڵات و پارێزگای هەڵەبجە، پاشان کاریگەری بەلاوازی لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەشێوەی نمە بارانی پچرپچر دەمێنێتەوە، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەگشتی سێ بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 22پلەى سیلیزى

سلێمانی :18 پلەى سیلیزى

دهۆک : 19پلەى سیلیزى

کەرکوک : 23پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 20پلەى سیلیزى

زاخۆ : 20پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 12پلەى سیلیزى

سۆران : 18پلەى سیلیزى

گەرمیان : 25پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا