پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق نوسراوێکی ئاراستەی تەیف سامی، وەزیری دارایی حکومەتەکەی کردووە و تێیدا رایسپاردووە کە مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2024، ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزیری دارایی حکومەتی فیدراڵی راسپاردووە کە مووچەی مانگەکانی 10،11 و 12ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرجبکات.
ئەمە لەکاتێکدایە هەفتەی رابردوو سودانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و بەڵێنی دا لەکاتی گەڕانەوەی بۆ بەغدا، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.