پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، لەساڵیادی240 ساڵەی بنیادنانی شاری سلێمانی هەڵمەتێکی نەمام ڕواندنی ئەنجامدا.
ئەمڕۆ هەینی 15 ی تشرینی دووەم، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، “تیمەکانمان لەسەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی /بەڕێوەبەرایەتی باخچەکان هۆبەی پارکی ئازادی هەستان بە هەڵمەتی ڕواندنی 240 نەمامی گەورە لەجۆری (ناروەند) لە لەشۆستەی چواردەوری پارکی ئازادی”.
دوێنێ پێنجشەممە14ی تشرینی دووەم، ساڵیادی بنیادنانی شاری سلێمانی بوو، بەوبۆنەیەوە چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام درا.