پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆک کۆماری عێراق، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی پەیامێکی پیرۆزبای بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە14ی تشرینی دووەم، د.لەتیف جەمال رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی لە پەیامێکدا رایگەیاند،” بەهەق خەڵکەکەی رۆشنبیر و روخۆش و نیشتمانپەروەرن، لەم یادەدا ئەرکی هەموو لایەکمانە خزمەتی شارەکە بکەین، دڵنیام سلێمانی وەکو شاری رۆشنبیری و نیشتمانپەروەری هەمیشە بە پێشەنگی دەمێنێتەوەو رۆژ بەڕۆژ بەرەو ئاوەدانی زیاتر و پێشکەوتن دەچێت”.
دەقی پەیامەکە:
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی
بەبۆنەی یادکردنەوەی تێپەڕبوونی 240 ساڵ بەسەر دروستکردنی شاری (سلێمانی)دا، پیرۆزبایی لە خەڵکی شاری هەڵمەت و قوربانی، پایتەختی رۆشنبیری کوردستان ئەکەم. لەم بۆنەیەدا دروود بۆ رووحی پاکی میری بابان ئیبراهیم پاشا دامەزرێنەری سلێمانی دەنێرم، ئەم شارە هەموو وەختێك شاری نوسەران و ئەدیبان و تێکۆشەران بوە، قوربانی زۆری لە پێناوی تێکۆشانی نیشتمانی و سەربەستیدا پێشکەش کردوە.
بەهەزاران لە رۆڵەکانی لە شێرە ژنان و کوڕانی گیانی خۆیان فیدای سەربەستی و ئازادی کردوە، سلێمانی شاری داهێنان و خۆشەویستی و هونەر و ئازایەتی بووە، بەهەق خەڵکەکەی رۆشنبیر و روخۆش و نیشتمانپەروەرن، لەم یادەدا ئەرکی هەموو لایەکمانە خزمەتی شارەکە بکەین، دڵنیام سلێمانی وەکو شاری رۆشنبیری و نیشتمانپەروەری هەمیشە بە پێشەنگی دەمێنێتەوەو رۆژ بەڕۆژ بەرەو ئاوەدانی زیاتر و پێشکەوتن دەچێت، دووبارە پیرۆزە.
د.لەتیف جەمال رەشید
سەرۆك کۆماری عیراق