لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی دوو خوشک بە گوللە لەلایەن براکەیانەوە کوژران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە سلێمانی کەسێک دوو خوشکی خۆی بە گوللە دەکوژێت و کۆتایی بە ژیانی خۆشی دەهێنێت.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 14-11-2024، رووداوێکی تەقەکردن لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی روویدا و دوو خوشک کە تەمەنیان لەنێوان 19 بۆ 22 ساڵیدایە لە کاتی خەودا لەلایەن براکەیانەوە کوژران.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس، یەکێک لە خوشکەکان لەدایکبووی ساڵی 2002 و ئەوی دیکەیان 2005ە و یەکێک لە کوژراوەکان ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و لە نزیک ماڵی باوکی دەژی.

یەکێک لەو شایەتحاڵانەی نزیک رووداوەکە بە پۆڵەتیک پرێسی وت، ماڵی براکە دوو کۆڵان لە ماڵی باوکی دوورە و لەو کاتەی دایک و باوکی چوون بۆ نەخۆشخانە، هاتووە و دوو خوشکەکەی لە خەودا کوشتووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس، یەکێک لە دراوسێکان پەیوەندییان بە باوکی قوربانییەکان کردووە و ئەویش پشڕاستی کردووەتەوە کە کوڕەکەی پاش کوشتنی هەردوو کچەکەی، کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێناوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا