وادەی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکرد، پاش کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، پاش گەڕانەوەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەردانە یەک رۆژییەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، بە نوسراوی فەرمی داوا لە تەیف سامی، وەزیری دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکات کە رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی 10 دەستپێبکەن.

هەر بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی ئایندە، رێکارەکانی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەستپێبکات و دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا