پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە14ی تشرینی دووەم، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 150 هەزار و 750 دیناری عێراقی لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا، بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە نرخی دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 156 هەزار، لەئێستادا تاڕادەیەک ڕووی لە دابەزین کردووە، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا دوێنێ 100 دۆلار بەرامبەر بە 150 هەزار و 500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.
ئەمڕۆ، بانکی ناوەندی بڕی 290,025,248 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 275,525,248 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 14,500,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.