لە ئەمریکا ژەهراویبوون بەهۆی خواردنەکانی ماکدۆناڵدز بەردەوامە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسانی تەندرووستیی حکومەتی فیدراڵیی ئەمریکا رایانگەیاند، 104 کەس بەهۆی بەکتریای ”ئی کۆلای” توشی ژەهراویبوونی خۆراک بوون و لەو ژمارەیەش 34 کەسیان لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون.

بەگوێرەی راپۆرتی سەنتەری کۆنتڕۆڵکدن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان (CDC)، لە 14 ویلایەتی ئەمریکا ئەو حاڵەتی ژەهراویبوونی خۆراک تۆمارکراوە، لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ کەسێک گیانی لەدەستدا وە 4 کەسی دیکە توشی کێشەی گورچیلەبوون و مەترسیی لەسەر ژیانیان درووست بووە.

ئەو حاڵەتانە لە نێوان رۆژانی 12ی ئەیلوول بۆ 21ی تشرینی یەکەم تۆماکراون کە زۆرترینیان لە ویلایەتی کۆلۆرادۆیە بە 30 حاڵەت، دوای ئەویش ویلایەتی مۆنتانا دێت بە 19 حاڵەت، نیبراسکا 13 حاڵەت ونیو مەکسیکۆ بە 10 حاڵەت، ئەمە جگە لەوە هاووڵاتییانی ئەمریکی لە ویلایەتەکانی میزۆری، وایۆمینگ، کەنساس، میشیگن، کارۆلینای باکوور، ئۆریگۆن، واشنتن و ویسکۆنسن دووچاری هەمان حاڵەت بوون.

بەگوێرەی لێداوانی بەرپرسانی تەندرووستیی ئەمریکا، بەکتریای ئی کۆلای کە دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی کەسەکە لە ئەنجامی خواردنی ئەو پیازە دێت کە لە درووستکردنی هەمبەرگری ماکدۆناڵدز بەکاردێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا