پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ 240 ساڵ بەسەر دامەزراندی شاری سلێمانی تێپەڕدەبێت و چەندیک چالاکی و بۆنە لەم یادەدا بەڕێوەدەچێت.
لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە رێککەوتی 14-11-1784، شاری سلێمانی لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابان، میری ئەوکاتی میرنشینی بابان بنیاتنرا و پایتەختی میرنشینەکەی لە قەڵاچوالانەوە گواستەوە بۆ شاری سلێمانی.
سلێمانی جگە لەوەی پایتەختی میرنشینی بابان بوو، هاوکات مەڵبەندێکی گەورەی ئابووری و بازرگانیی ئەوکاتەی ناوچەکە بوو.
بۆ بەرزڕاگرتنی ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی، بەشێک لە دامەزراوە حکومی و رێکخراوە مەدەنییەکان، چالاکیی جۆراوجۆریان بۆ ساڵیادەکە ئامادەکردووە.
شایەنی باسە، لە ساڵیادی 240 ساڵەی شاری سلێمانیدا، شارەوانیی سلێمانی تەواوکردنی بەشێک لە پڕۆژەی ئەندەرپاسی والیی سەر شەقامی سەرەکیی پارکی هەواری شار راگەیاند.