پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی تشرینی دووەم، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، هەندێک کات بەگشتی نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک نزم دەبنەوە.
سبەی هەینی15ی تشرینی دووەم، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 24پلەى سیلیزى
سلێمانی :21 پلەى سیلیزى
دهۆک : 23پلەى سیلیزى
کەرکوک : 25پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 22پلەى سیلیزى
زاخۆ : 23پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 7پلەى سیلیزى
سۆران : 20پلەى سیلیزى
گەرمیان : 25پلەى سیلیزى