پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، دۆناڵد ترەمپ لەلایەن جۆ بایدنەوە لە کۆشکی سپی پێشوازیی لێکرا، بایدن بە ترەمپی وت لە دەستاودەستکردنی دەسەڵاتدا هاوکاریی تەواوی دەکرێت، ترەمپیش وتی: “ئەمڕۆ سیاسەت جیهانێکی جوانە.”
رۆژی چوارشەممە 13-11-2024 جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی لە واشنتن دی سی، پێشوازیی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کرد و بەخێرهاتنی کرد.
بایدن تەوقەیەکی گەرمی لەگەڵ ترەمپ کرد و وتی “جەنابی سەرۆکی هەڵبژێردراو، دۆناڵد ترەمپ بەخێربێیت، هەرچییەکمان لەدەستبێت دەیکەین بۆ ئەوەی لە هەموو پێداویستییەکان هاوکاریت بکەین و دەسەڵاتت رادەست بکەین.
دۆناڵد ترەمپ سوپاسی بایدنی کرد و وتی، “سیاسەت قورسە و لە زۆر دۆخدا جیهانێکی جوان نییە؛ بەڵام ئەمڕۆ سیاسەت جیهانێکی جوانە و سوپاست دەکەم.
کۆبوونەوەی بایدن و ترەمپ دوای ئەوە دێت؛ سێشەممەی رابردوو 05-11-2024، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوەچوو، دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان و کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان دیارترین دوو بەربژێر بوون. ترەمپ لە 538 ئەندامی کۆمەڵەی هەڵبژاردن، 301ـیانی بردەوە.
بڕیارە رۆژی 20-01-2025 دۆناڵد ترەمپ وەکو 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا سوێندی یاسایی بخوات.