هەڵوێستی وەزارەتی نەوت دەربارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیرى نەوتى عێراق رایگەیاند، کۆمپانیاى سۆمۆ لایەنى رێگەپێدراوە بۆ وەرگرتنى نەوتى هەرێمى کوردستان و داهاتەکەشى دەخرێتە هەژمارێکى بانکى تایبەت.

حەیان عەبدولغەنى، وەزیرى نەوتى عێراق رۆژی چوارشەممە، 13ی تشرینى دووەمی 2024 لە وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو قسانەی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق دا کردووە.

کۆبوونەوەکە لەبارەى بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بوو بۆ هەموارى یاساى بودجە بە ئاراستەى دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان.

بەگوێرەى راگەیەندراوى وەزارەتى نەوت، لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە پرسی پەیوەندیی نێوان ئەو وەزارەتە و هەرێمى کوردستان کراوە، لەبارەى کێڵگەکانى نەوت و رادەستکردنى داهاتى نەوت و هەناردەکرنەوەى لە رێگەى بەندەرى جەیهانى تورکیا.

حەیان عەبدولغەنى رایگەیاندووە بەگوێرەى بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیران، نەوتى هەرێمى کوردستان رادەستی کۆمپانیاى بەبازاڕکردنى نەوت (سۆمۆ) دەکرێت، بەوپێیەى لایەنى رێگەپێدراوە بۆ وەرگرتنى ئەو نەوتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا