سەرۆک کۆمار و بەڕێوەبەری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی باس لە هاریکاری عیراق و سندوقەکە دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د.لەتیف رەشید سەرۆك کۆماری عیراق، لە شوێنی مانەوەی خۆی لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان و لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا (COP29)، پێشوازی لە کریستالینا گۆرگیێڤا بەڕێوەبەری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی کرد.

لەو دیدارەدا باس لە هاریکاری نێوان عیراق و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و چۆنێتی پەرەپێدانیان لە چوارچێوەی پاڵپشتیکردنی رێبازی گەشەپێدان لە عیراقدا کرا و سەرۆك کۆمار هەوڵەکانی عێراقی بە ئاراستەی جێبەجێکردنی بەرنامە و پلانی تەواو بۆ پێشخستنی ئابوری و پشتگیریکردن لە پرۆسەی چاکسازیی دارایی و بانکی خستەڕوو، هاوکات سوپاسی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی کرد بۆ پشتیوانیکردنی بودجەی عیراق لە کاتی ئەو قەیرانانەی رووبەڕووی بووەوە و بەسەریاندا زاڵ بوو.

هەروەها سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی هەماهەنگی و هاریکاری هاوبەش لەپێناو بەردەوامبونی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت بەمەبەستی بنیاتنانی ئابورییەکی بەهێز و تۆکمە و گەشاوە.

لای خۆیەوە کریستالینا روونیکردەوە، کە ئەرکی سەرەکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بریتییە لە پاڵپشتیکردنی بودجەی وڵاتان لە کاتی قەیرانەکاندا، ئەمەش ئەوەیە کە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە قۆناغێکی سەختدا پێشکەشی عیراقی کردوە، بەڵام توانی بەسەریدا زاڵ بێت.

هاوکات ستایشی ئەو پێشهاتە ئەرێنییانەی کرد، کە عیراق بەخۆیەوە بینیوە لە لایەنی دارایی و بانکی و لە بواری هاندانی ژینگەی وەبەرهێنان، کە ئەوەش رۆڵی سەرەکی هەبووە لە دابەزینی رێژەی هەڵاوسان و گەشەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی نا نەوتی و جێبەجێکردنی رێوشوێنەکان، کە بەشدارن لە بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا