ئاگادارییەک لە دەستەی ئاماری هەرێمەوە بۆ ئەوکارمەندانەی وەک بژمێر ناویان هاتووەتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی ئاماری هەرێم ناوی کارمەندانی گرێبەست وەک (بژمێر) بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان هەرێمی کوردستان رادەگەیەنێت.

لە بەرواری ٦_ ۱۱_ ۲۰۲٤ نزیکەی( ٦١) هەزار دەرچووی زانکۆ وپەیمانگا بەشێوەی ئۆنلاین لەسەر ئاستی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان لەهەرێمی کوردستان فۆرمی بوون بە بژمێریان تۆمار کردبوو.

لەم ژمارەیەش زیاتر لە (١٩) هەزار دەرچوو ناوەکانیان گەراوەتەوە دەستنیشانکردنی بژمێرەکانیش لەسەر بنەمای پێداویستی و شوێنی جوگرافی و قەرەبالغی دانیشتوان و شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان و لەسەر ئاستی گەرەک یان گوند دەستنیشانکراون.

لە ڕێگەی زانستی بۆ دەستنیشانکردن بریتی لە ڕێگای (Random Selection ) ڕێگای ئەلگۆریسمی LCG بەکار هێنراوە بۆ دیاریکردنی ناوەکان ئەو ناوانەی کەدەرچوون لەسەر ئاستی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بەم شێوەیەن:

لە پارێزگای هەولێر( ٧٤٨٧) کارمەندو لەئیدارەی سەربەخۆی سۆران(١١٨٠) کارمەند لەپارێزگای سلیمانی(٤٦٣٥ ) کارمەند لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین (١٣٠٤)لەئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان (٨٦٩) لە پارێزگای دهۆک (ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ(٦٦٨) کارمەندە کەناویان دەرچووە وەک بژمێر بۆ پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان.

ئەو کارمەندانەی کەناوەکانیان دەرچووە پێویستە دەست بەجێ پەیوەندنی بەشوێنەکانیان بکەن بۆئەوەی لەکاتی دیاری کراودا لە هۆڵەکانی راهێنان ئامادەبن ، لەئەگەری ئامادەنەبوون لەکاتی دیاریکراودا ئەواشوێنەکانیان بەدەرچووێکی تر پر دەکرێتەوە.

بەرێوەبەرایەتی ئاماری پارێزگای هەولێر

٠٧٥٠٤٥٦٥٨٨٥

بەرێوەبەرایەتی ئاماری پارێزگای سلێمانی

٠٧٧٧٤٥١٥٠٠٣

٠٧٧٧٤٥١٥٠٠٤

بەرێوەبەرایەتی ئاماری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان

٠٧٧٢٥٤٦١٠٢٦

بەرێوبەرایەتی ئاماری ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین

٠٧٧١٩٩٣٥٣٥٩

بەرێوەبەرایەتی ئاماری پارێزگای دهۆک

٠٧٥٠٨٧٥٨٠٧٧

بەرێوبەرایەتی ئاماری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ

٠٧٥٠٨٥٨١٦٠٣

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا