سودانی گەیشتە سلێمانی و لەلایەن سەرۆکی یەکێتییەوە پێشوازی لێکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، 13-11-2024 لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە گەیشتە شاری سلێمانی و لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پێشوازیی لێکرا.

بودجە، نەوت، رێگەی گەشەپێدان، سەرژمێری و پێکهێنانی حکومەت گەرمترین ئەو دۆسێیانەن کە سودانی لە میانی سەردانەکەیدا بۆ هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم و هێزو لایەنە سیاسییەکاندا تاوتوێیان دەکات.

پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لە سلێمانی ڕایگەیاند، سوودانی لە سلێمانی دەچێتە سەر مەزاری مام جەلال، دواتر دەچێتە دەباشان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دوای ئەوانیش دەچێتە بارەگای جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ ئەوانیش کۆدەبێتەوە، پاشان لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی و  کۆدەبێتەوە، بەمەش وێستگەی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت و دەگەڕێتەوە بەغدا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا