پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
تاوەری ئیفڵ، یەكێكە لە بەناوبانگترین شوێنەكانی ئەوروپا و جیهان، دەكەوێتە شاری پاریس لە فەڕنسا، بە یەكێك لە سەرسوڕهێنەرەكانی جیهان دادەنرێت و بەناوبانگترین ناوچەی گەشتیاری فەڕەنسایە، لە ساڵی 1889 بنیادنراوە.
تاوەریی ئیڤڵ بەرزترین بینای پاریسە، دروستكردنی بورجەکە دوو ساڵی خایاند، كە زیاتر وەك بورجی چاودێری و پەخشی ڕادیۆیی بەكاردێت.
لە تاوەری ئێڤڵدا 1800 پارچە پۆڵا بەکارھێنراوە، كە بە ملوێنێك و پینج سەد بزمار بەیەكەوە بەستراوە، كێشی تاوەرەکە نزیكەی 10 تۆن دەبێت، درێژی تاوەریی ئیڤل دەگاتە 324 مەتر، كە تا ساڵی 1930 بە بەرزترین بینا دادەنرا، نزیكەی 50 ئەندازیار و 230 کرێکار بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ كاریان لە دروست كردنی تاوەرەكەدا كردووە و لەم ماوەیەدا تەنھا یەک کرێکار گیانی لەدەستداوە.
دیزاینی تاوەری ئیڤڵ لەلایەن ئەندازیاران ستیڤن سوڤیستری و مۆریس کوتشلن و ئیمیل نوگییر داندراوە و ئەندازیاری تەلارسازی بەناوبانگ گۆستاف ئیڤل سەرپەرشتی کارەکانی کردووە، ڕۆژانە 300 کرێکار و سەرپەرشتیار کاریان تێداکردووە، ئەم پڕۆژەیە دوای ئەوەی لە 28/1/1887 ستافی کارکردن دەستبەکاربوون لە تاوەرەکەدا و بەبەردەوامی دوای نزیکی دووساڵ زیاتر لەبەرواری 31/3/1889 کارەکانی تەواوبووە، لە 15ی ئایاری 1889 بەڕووی خەڵکدا کرایەوە، بودجەی تەرخانکراوی پرۆژەکە 1.5 میلیۆن دۆلارە و ھەتا ئەمڕۆش نزیکەی 163.5 میلیۆن دۆلاری تێدا خەرچ کراوە.
تاوەرەکە، لە سێ قات پێكدێت و حەوت مەسعەدی كارەبایی تێدایە، هەروەها دوو چێشتخانەی تێدایە، مەسعەدەكان نزیكەی هەشت خولەك دەخایەندێت تا دەگەنە لوتكەی بورجەكە، هەروەها مۆزەخانە و چەندین ژووری پێشوازی لەخۆدەگرێت، کە بۆ کۆنفرانسە بازرگانییەکان، پێشانگاکان، بۆنە کلتورییەکان و کۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردێت، تاوەری ئیڤڵ بەناوی ئەندازیارەکەیەوە (گۆستاڤ ئیفڵ) ناونراوە.
لە سەردەمی كۆندا تاوەرەکە بە چەند لێكۆڵینەوەیەك بەكاردەهات، وەك، كەشوهەوا و چاودێری ئاسمانی، بورجەکە بەیەكێك لە ئاسەوارە مێژوییەكان دادەنرێت، كە ناوی لە لیستی یونسكۆدا هاتووە.
تاوەری ئیڤل بە سێ چین بۆیە کراوە، بەشی خوارەوەی تۆخترینە و ناوەراستی بۆیەکەی مام ناوەندە و سەرەوەی کاڵە، هەموو حەوت ساڵ جارێك تاوەری ئیفڵ ڕەنگ دەكرێتەوە كە پێویستی بە نزیكەی 60 تۆن بۆیاخ هەیە، گۆستاڤ ناوی 72 ئەندازیاری لەسەر بورجەكە هەڵكۆڵیوە كە بەناوبانگترین ئەندازیارەكانی ئەو كاتەبوون، بورجی ئیڤڵ، لە 2665 پلیكانە پێكهاتووە، لە شەودا نزیكەی 20 هەزار گڵۆپ بۆ ڕووناككردنەوەی تاوەرەكە بەكاردێت و دیمەنێکی زۆر جوان و سەرنجراکێش بەشاری پاریس دبەخشێت.
گرنگترین شوێنی گهشتیارییه له فهرهنسا، بەهۆیەوە ساڵانە نزیکەی شەش ملیۆن گەشتیار ڕوو لەشاری پاریس دەکەن، ساڵانه ملیۆنان دۆلار داهاتی هەیە، چونكه شوێنێكی گهشتیارییه و دیمهنێكی جوان و سهرنجراكێشی ههیه، گەشتیاران له ههموو جیهانهوه بۆ لای خۆی رادهكێشێت، تاوەری ئیڤڵ، لە ساڵی 2022دا پێشوازی لە نزیکەی 5.9 ملیۆن سەردانیکەر کردووە، بەشێوهیهكی سهرهكی وهك بورجی چاودێری بهكاردههێنرێت، هاوكاتیش وك تاوهری پهخشی رادیۆ و تهلهفزیۆنیش بهكاردێت.
لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا خەریک بوو خاپوور بکرێت، لە مانگی ئابی ساڵی 1944 لە کاتێکدا کە نازییەکان کۆنترۆڵی پاریسیان لەدەست دەدا، ئەدۆلف هیتلەر فەرمانی بە ژەنەڕاڵەکانی کرد شارەکە یەکسان بکەنەوە لەگەڵ زەوی و پلان بۆ مینڕێژکردنی تاوەری ئیڤڵ بە تەقەمەنی داڕێژرا. بەڵام سەربازانی هاوپەیمانان پێش ئەوەی فەرمانەکە جێبەجێ بکرێت، هێرشیان دەستپێکرد. هەرچەندە هێرشە ئاسمانییەکانی بەسەر پاریسدا زیانێکی بەرچاوی بە شارەکە گەیاند، بەڵام تاوەری ئیڤڵ توانی بە تەواوی لە شەڕەکەدا رزگاری بێت.