پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە هەولێر چاویکەوت بە عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد کە گرنگترینیان پرسی هەڵبژاردن و تەوتینی مووچەخۆرانی هەرێم بوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی تشرینی یەکەمی 2024، عەبدولستار مەجید، عەبدولستار مەجید، ئەندامى ئەنجوومەنى باڵاى کۆمەڵى دادگەریی كوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا راگەیاند، “لە کۆبوونەوەکەی سەرۆکی حکومەتی فیدراڵیی عێراق و سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریدا باس لە پرسی تەوتین و هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان کرا و هەڵوێستی روونی کۆمەڵی دادگەری سەبارەت بە پرسی تەوتین درایە سەرۆکوەزیرانی عێراق.”
لەبارەی سکاڵای کۆمەڵی دادگەریی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان کە ئەو حزبە پێشتر لە بەیاننامەی مەکتەبی سیاسییدا ناڕەزایەتیی خۆی دەربڕیبوو و رەتیکردەوە بچێتە ناو پەرلەمان، عەبدولستار مەجید ئاماژەی بەوەدا، “بەڵگەی خۆمان رادەستی محەمەد شیاع سوودانی کرد و داوامان لێکرد کە چاودێر بێت [هەوڵەکانی] بەو ئاراستەیە بێت کە ماف بگەڕێتەوە بۆ ئەو لایەنانەی مافیان خوراوە.”
لەمیانی پرسیارێکی پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لەبارەی هەڵوێستی سودانی لەبارەی تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەندامەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵ رایگەیاند، “سەرۆکی حکومەتی عێراق هەندێک پرسیاری هەبوو کە بۆچی خەڵک ئەوانی پێ باشە و ئێوەی پێ باش نییە، و ئێمەش وەڵاممان دانەوە.”