پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری پێشووی گواستنەوەی عێراق بە تۆمەتی گەندەڵیکردن لە گرێبەستە حکومییەکان بەشێوەی ئامادەنەبوو سزای 3 ساڵ زیندانی بۆ دەرکرا.
دەستەی دەستپاکیی فیدراڵیی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، دادگای تاوانەکانی رەسافەکە کە تایبەتە بە پشکنینی دۆسیەکانی دەستپاکی، بەشێوەی ئامادەنەبوو (غیابی) سزای 3 ساڵ زیندانیکردنی بۆ کازم فنجان حسێن، وەزیری پێشووی گواستنەوەی عێراق دەرکردووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی دەستپاکیی عێراق، وەزیرەکەی پێشوو تۆمەتبارە بە ساختەکاری و گەندەڵی لە گرێبەستی دابینکردنی سووتەمەنیی فڕۆکە بۆ هێڵی ئاسمانیی عێراق و هێلە بیانییەکان.
بەگوێرەی بڕیاری دادگا، سزاکە بەشێوەی غیابییە و وەزیری پێشووی گواستنەوە لە هەر کوێ بێت، فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە بەگوێرەی بڕگەکانی ماددەی 231 لە یاسای سزادانی عێراقی.