پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی حووسییەکانی یەمەن رایگەیاند، لە دەریای عەرەبی و دەریای سوور هێرشیان کردە سەر سێ کەشتیی سەربازیی ئەمریکی، یەکێک لە کەشتییەکان کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن-ە.
رۆژی سێشەممە 12ی تشرینی دووەمی 2024 یەحیا سەریع، وتەبێژی حووسییەکانی یەمەن رایگەیاند، لە دەریای عەرەبی بە ژمارەیەک مووشەک و درۆن هێرشیان کردووەتە سەر کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن.
دەشڵێت، لە دەریای سووریش هێرشیان کردووەتە سەر دوو کەشتیی “تێکشکێنەری” ئەمریکی. ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم دوو هێرشە نزیکەی 8 کاتژمێریان خایاندووە.
تاوەکو ئێستا بەرپرسانی ئەمریکا هیچیان لەبارەی هێرشەکەوە نەوتووە.