پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
د.لەتیف رەشید سەرۆك کۆماری عیراق، رۆژی سێشەممە بەشداری لە کۆنفرانسی لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا (COP29) کرد، کە لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەدەچێت.
سەرۆك کۆمار لەلایەن ئیلهام عەلیێڤ سەرۆك کۆماری ئازەربایجان و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێشوازیی لێکرا و لەمیانەی دانیشتنی کۆنفرانسەکەدا، سەرۆك کۆمار وتەیەکی پێشکەشکرد و سەرەتا هەڵوێستی چەسپاوی عێراقی سەبارەت بە رەتکردنەوەی دەستدرێژییەکانی سەر غەززە و لوبنان دووپاتکردەوە و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتی خۆی لە سەپاندنی ئاگربەست و داننان بە مافی چارەی خۆنوسین بۆ گەلی فەڵەستین، لەئەستۆ بگرێت.
سەرۆك کۆمار لەوتەکەیدا ئاماژەی بەو ئاڵنگاریانە کرد، کە رووبەڕووی عێراق دەبێتەوە و زیانەکانی بەهۆی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا وەك وشکەساڵی و بەبیابانبوون و زیادبونی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و کەمی باران و بەفر.
سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە، عیراق کاردەکات بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی لەچوارچێوەی رێککەوتننامەی کەشوهەوا و پەیماننامە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان، داوای لە وڵاتانی ناوچەکەش کرد لەچوارچێوەی ئەم پرۆسەیەدا گروپێکی دانوستاندن پێکبهێنن بۆ هاوئاهەنگی و پێکەوە کارکردن لەپێناو خۆپاراستن لەمەترسییەکانی گۆرانی کەشوهەوا.