ڕیاڵ لاوان دەكڕێت نەك ئەستێرەكان

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ماوەیەكە ڕیاڵ مەدرید شێوازی گواستنەوەی یاریزانانی گۆڕاوە ئەوەش بە ڕوونی بە دەردەكەوێت بە تایبەت لە سەردەمی زەینەدین زێدانی ئەفسانەی تۆپی پێی فەڕەنسا و ڕیاڵ و جیهان كە پەیڕەوی شێوازەكەی بەرشەلۆنەی سەردەمی پیپ گواردیۆلا دەكات بە سوود وەرگرتن لە یاریزانانی لاوی یانەكەی و گواستنەوەی یاریزانانی بەهرەمەند لە یانەكانی ترەوە.

ڕیاڵ لە ماوەی ڕابردوودا یاریزانی لاوی گواستۆتەوە بە وێنەی ڤینیسیۆس و ڕۆدریگۆ و ڤاڵڤێردی و كۆبۆ و چەند یاریزانێكی تر كە سەرجەمیان لاون نەك بە ئەستێرەیی بیانگوازنەوە.

ڕیاڵ لە ئێستادا چاوی لە تواناكانی جیۆڤانی ڕینا یاریزانی لاوی تەمەن 17 ساڵی ئەمریكی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانییە ئەو یاریزانە لاوەی كە توانیویەتی خۆی بكاتە ژمارەیەكی گەورە لە بۆندزلیگا و لە یانە ڕەش و زەردەكە.

ئاژانسی ESPN ی ئەمریكی بڵاوی كردەوە: یانەی ڕیاڵ مەدرید هەوڵەكانی چڕ كردۆتەوە بە مەبەستی گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە داهاتوودا بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ یانەی بروسیا دۆرتمۆندی دۆستی گفتوگۆیان كردووە و بە هیوان بتوانن لە داهاتوودا بیگوازنەوە سانتیاگۆ بیرنابیۆ بە تایبەت كە ڕیاڵ ڕینیەر خیسۆسی بەرازیلی بە دۆرتمۆند بە خواستن داوە بەو هۆیەشەوە دەیانەوێت لە هاوینی 2022 دا هەردوو یاریزان بە یەكەوە بگوازنەوە مەدرید.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا