کورد و سەرژمێریەکەی هەفتەی داهاتوو
گورزی ( سەرژمێریەکە) ی هەفتەی داهاتوو هیچی کەمتر نابێ لە گورزی ڕیفراندۆمەکەی ساڵی 2017 سەپێنرایە سەر گەلەکەمان !
لە 32 ساڵی تەمەنی دەوڵەتداری گەلی کورد
چەندین دەرفەت و دەسکەوتی گەورەو مێژویی لەدەست دراون کەس خۆی لە شکستەکان بەخاوەن ناکات و هەمووان دەهۆڵی سەرکەوتن دەکوتن !
کۆی ئەو دەسکەوتانەی لەدەستیشمان چوە
هۆکار دەسەڵاتدارانی خۆمان بوونە نەک ناحەزان و دوژمنانی گەلەکەمان ،
دیاریترین ئەو شکستانەش شەڕی ناوخۆو ناتەبایی نێوان حزبەکان و سەپاندنی ڕیفراندۆمەکەی ساڵی 2017 و خۆ دەوڵەمەند کردنی هەندێ مەسئولی بەرژەوەند خوازو گوێ نەدانە ڕەخنەو پێشنیاری خەڵکی شارەزاو دڵسۆزو هات و هاواری جەماوەر بووە ،
دواگورزی کە لەناوەڕاستی مانگی 11 ی 2024 بەر خاک و خەڵکی کوردستان دەکەوێ
گورزی ( سەرژمێری گشتیە )
چونکە چەندین قەزاو ناحیەو هەزاران گوندی ناوچە جێ ناکۆکە کوردستانیەکان هەر بەچۆلی ماونەتەوە ،
دەبوایە پێش سەرژمێریەکە تەوای خاڵەکانی ناو مادەی 140 جێ بەجێ بکرابوایە ئەوکات سەرژمێری ئەنجام بدرێ ،
زۆر لە سیاسەتمەداران و ئەوانەی مەسئولیەت و دەسەڵاتیان لەدەستدایە بانگەشەی ئەوە دەکەن
گوایە شێوازی سەرژمێریەکە لەسەر کارتی نیشتیمانی و ناسنامەو شتی لەو بابەتانەیە !
بەڵام فێڵێکی ترەو خۆ دزینەوەیە لە مەسئولیەت ،
دە 10 ساڵە حکومەتی عێراق خەریکی ئامادە کردنی ئەم سەرژمێریەی مانگی 11 ەیەو مافی خۆیەتی ،
بەڵام حکومەتی هەرێم هیچ ئامادە کاریەکی نەکردووەو دە 10 ساڵ زیاترە خەریکی خۆخۆری و گەندەڵی و ناعەدالەتیە ،
بۆیە گورزی ئەم سەرژمێریەی چەند ڕۆژێکی کەمی ماوە هیچی کەمتر نابێ لە گورزی ئەو ڕیفراندۆمەی لە 2017 سەپێنرایە سەر گەلەکەمان و 51./. سەدا پەنجاو یەکی خاکی پیرۆزی کوردستانیان کردە قوربانی کۆمپانیاو دەسەڵاتەکانیان .
غـازی فیصـل سـیان