پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 11ی تشرینی دووەم، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم هەندێک کات دەگۆرێت بۆ تاوە باران و برووسکە لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ پێشبینی دەکرێت لەناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین کاریگەری زیاتر بێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە.
سبەی سێشەممە12ی تشرینی دووەم، ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچەهەور دەبێت لەکاتەکانی بەیانی کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکان دەبارێت پاشان لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری دابارین لاواز دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 25پلەى سیلیزى
سلێمانی :20 پلەى سیلیزى
دهۆک : 22پلەى سیلیزى
کەرکوک : 25پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 20پلەى سیلیزى
زاخۆ : 21پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 11پلەى سیلیزى
سۆران : 19پلەى سیلیزى
گەرمیان : 23پلەى سیلیزی