پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، ئەو جیهانگیرییەی رۆژئاوا بانگەشەی بۆ دەکات، بەهۆی سزا نایاساییەکانی رۆژئاوا و خراپ بەکارهێنانی دۆلارەوە، لەلایەن خودی رۆژئاواوە لەناودەچێت.
لاڤرۆڤ لە میانەی یەکێک لە پانێڵە کۆتاییەکانی کۆنفرانسی رووسیا و ئەفریقا لە سوچی روونیکردەوە، کە خودی جیهانگیری کە چەندین دەیە وەک ڕێگەیەکی ئایدیاڵ بۆ کارکردنی ئابووری جیهانی راگەیەندراوە، لەلایەن خودی ڕۆژئاواوە لەناو دەچێت،
وتیشی، “ئابووری جیهانی لە هەڵوەشاندنەوەدایە” و جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەوەی روودەدات بەهۆی سزای یاسایی و خراپ بەکارهێنانی دۆلارەوەیە.
کۆنفرانسەکە لە رۆژانی 9 و 10ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو کە زیاتر لە هەزار و 500 بەشداربوو کە لە وەزیرانی دەرەوە، پەروەردە، گەشەپێدان، ئابووری، تەکنەلۆجیا، پیشەسازی تەندروستیی وڵاتانی جەزائیر، ئەنگۆلا، بێنین، بورکینافاسۆ، بوروندی، گینیا، کۆنگۆ، لیبیا، مۆریتانیا، ماداگاسکار، مالی ، تۆگۆ، ئەسیوپیا، نیجەر، نەیجیریا، رواندا، سیشێل، تونس و ئۆگاندا پێکهاتبوون.