وەزارەتی بەرگریی سوریا: لە بۆردوومانێکی ئیسرائیل 7 هاووڵاتیی سڤیل کوژران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە بۆردوومانێکی ئیسرائیلدا بۆسەر ناوچەیەکی نیشتەجێوون لە دیمەشقی پایتەختی سوریا لانیکەم 7 کەس کوژران و 20 کەسیش برینداربوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی بەرگری سوریا رایگەیاند، هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە ناوچەی سەیدە زەینەب لە باشووری دیمەشقی پایتەختی سوریا  بووە هۆی کوژرانی 7 هاووڵاتیی سڤیل.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە کوژراوەکان ژن و منداڵی تێدایە و 20 کەسیش برینداربوون.

ئەمە دووەمین هێرشی ئیسرائیلە لە هەمان ناوچە لە ماوەی هەفتەی رابردوودا.

تا ئێستا ئیسرائیل لەبارەی هێرشەکەوە هیچ لێدوانێکی نەداوە. ئەمەش لەکاتێکدایە هەفتەی رابردوو رایگەیاندبوو کە هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی لە هەمان ناوچەدا “ژێرخانی هەواڵگری گرووپی چەکداریی حزبوڵڵای لووبنانی” بەئامانجگرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا