پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە12ی تشرینی دووەم، نەوت دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە10ی تشرینی دووەم، قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ بڵاویکردەوە،” ئاگاداری هاوڵاتیانی قەزای چەمچەماڵ دەکەینەوە، ڕۆژی سێشەممە، لەگەڕەکەکانی ناو قەزای چەمچەماڵ نەوت دابەش دەکرێت”.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەو هاوڵاتیانەی کارتی زیرەکی نەوتی چەمچەماڵ کۆدی ژمارە 279 یان هەیە دەتوانن نەوتەکە وەربگرن .
ڕوونیکردەوە، بڕی نەوتەکە 200 لیترە و بە 104 هەزار دینار بەهاوڵاتیان دەدرێت، لە ڕۆژانی دواتریشدا نەوت بۆ سەرجەم ناحیەکان دەنێردرێت.