پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سبەی دووشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2024، د. لەتیف جەمال رەشید، سەرۆککۆماری عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی کەشوهەوای نەتەوەیەکگرتووەکان بەرەو کۆماری ئازەربایجان بەڕێدەکەوێت.
بەگوێرەی بەیاننامەیەک لە نووسینگەکەی سەرۆککۆمارەوە بڵاوکراوەتەوە و کۆپییەکی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتووە، هاتووە، ” سەردانەکەی سەرۆککۆمار لە وەڵامی بانگهێشتێکی فەرمیی هاوتا ئازەرییەکەی، ئیلهام حەیدەر عەلیێڤ دێت، بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان (COP29) کە لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەدەچێت”.
هەر بەپێی بەیاننامەکە شاندێکی حکومەت کە پێکهاتووە لە فوئاد حسێن جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە،دکتۆر ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی، فالح خەزعەلی سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران و ژمارەیەك لە لێپرسراوان و راوێژکاران یاوەریی سەرۆککۆمار دەکەن لە سەردانەکەیدا بۆ ئازەربایجان.