پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ژمارەیەک کامێرای تیژڕۆیی لەسەر شەقامی 60 مەتریی سلێمانی کەوتوونەتەکار و شۆفێران ئاگاداردەکرێنەوە.
پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لە زاری عەمید ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی سلێمانی گواستیەوە، “لە ئێستادا 22 کامێرای چاودێریی تیژڕۆیی لەسەر شەقامی 60 مەتری لە سلێمانی جێگیرکراون و کەوتوونەتە کار.”
وتیشی، ”بەشێک لەو کامێرایانە بەهۆی نزمیی کوالێتییەکەیەوە کێشەی تەکنیکیان بۆ درووست ببوو و لەکارکەوتبوون، بەڵام لە ئێستادا چاککراونەتەوە و کەوتوونەتەوە کار.”
پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس راشیگەیاند، شۆفێران دەتوانن لەسەر شەقامی 60 مەتریی تاکو خێرایی 65 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لێبخووڕن و لە پاش ئەو خێراییە کامێراکان چالاکدەبن و سەرپێچی تۆماردەکەن.
باسی لەوەشکرد، بەشێک لە کامێراکان فلاش لێنادەن بەڵام ئەوە بەو مانایە نایەت کە سەرپێچی و خێرایی تۆمارناکەن.