پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئیسرائیل بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بۆ یەکەمجار دانی بە بەرپرسیارێتی خۆیدا نا لە تەقاندنەوەی ئەو پەیجەرانەی کە حزبوڵڵای لووبنانی بەکاریان دەهێنا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە وتارەکەیدا لە سەرەتای دانیشتنی هەفتانەی حکومەتدا وتی، “کەسانی باڵا لە دەزگای ئەمنی و ئاستی سیاسی ناڕەزای بوون لە بەرامبەر تەقاندنەوەی پەیجەرەکانی حزبوڵڵای لووبنانی هەندێک ئەرکی دیکەی وەک کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، سکرتێری گشتیی حزبوڵڵا و لەشکرکێشی بۆ سەر رەفەح لە باشووری کەرتی غەززە.”
لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا پەیجەر و ئامێرە بێتەلەکانی تری پەیوەندیکردن کە حزبوڵڵای لووبنانی بەکاریان دەهێنا، لە یەک کاتدا تەقینەوە و بەهۆیەوە 12 کەس گیانیان لەدەستدا و هەزاران کەسیش برینداربوون.