پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لەسنوری ناحیەی مەیدان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر وەرگەڕا بەهۆیەوە کەسێک برینداربوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە،” پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگوندی گۆڕی گنوش لە سنوری ناحیەی میدان، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری ڕینۆ بارهەڵگر کە قیری بارکردبوو وەرگەڕا بەهۆی ڕووداوەکەوە شۆفێرەکەی برینداربوو.
ئاماژەی بەوەکرد، بریندارەکە لەدایکبووی ساڵی 1997ەو، بەمەبەستی چارەسەر وەرگرتن ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
ڕوونیکردەوە، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.