سودانی سەردانی هەرێم دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە، لەم هەفتەیەدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێم بکات.

میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاند، بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە13ی تشرینی دووەم، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەسەردانێکی فەرمی بگاتە هەولێر و دواتریش سەردانی سلێمانی بکات.

ئاماژەیان بەوەکرد، سەردانەکەی سودانی بۆ هەرێم بۆ دوو پرسی گرنگە، یەکەمیان جەختکردنەوەیە لە خێراکردنی ڕێکارەکانی پێکهێنانی حکومەت و پێکهێنانی کابینەی دەیەم.

هاوکات، پرسی دووەم کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەرێم و بەغدان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا