تائێستا حەوت هەزار فەرمانبەر ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا حەوت هەزار فەرمانبەر ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە و وتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئاشکرایکرد، “لە دابەشکردنی زەوی بەردەوامدەبین”.

زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند،” لە کۆی ئەو حەوت هەزار فەرمانبەرەی ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە، هەزار و 700 فەرمانبەریان زەوییان وەرگرتووە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، تائێستا ناوی فەرمانبەرانی هەردوو وەزارەتی کارەبا و کار و کاروباری کۆمەڵایەتییان بۆ گەڕاوەتەوە و بڕیارە زەوییان بەسەردا دابەشبکرێت.

ڕوونیکردەوە، لە سنووری پارێزگاکە 25 هەزار پارچە زەوی ئیفرازکراوە و بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێن، زەوییەکان لە هەر سێ ناوچەی (تانجەرۆ، سۆتکە و تاسڵوجە)ن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا