پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند تۆمەتباری کوشتنی هاووڵاتییەکەی قەزای کۆیە دەستگیرکرا، کە گەنجێکی تەمەن 22 ساڵە.
شەوی رابردوو 9-11-2024 لە گەڕەکی زانست لە قەزای کۆیە، ”بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی” هاووڵاتییەک بە ناوی سەڵاح سەید عەوڵا لە رووداوێکی تەقەکردن دا کوژرا.
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەمڕۆ رایگەیاند، دوای رووداوەکە “دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکرد، لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتباری رووداوەکە بە ناوی (م. ج. ع.) تەمەن 22 ساڵ دەستگیرکرا.
دەزگای ئاسایش هەروەها دەڵێ “پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە دادگای لێکۆڵینەوەی کۆیە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.”
سەڵاح سەید عەوڵڵا تەمەنی 74 ساڵ بوو، شەوی رابردوو تەقە لە ماڵەکەی کرا و گیانی لەدەستدا.