کەشناسی:لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سبەینێ دووشەممەوە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارە بۆ شەو دەگۆێت بۆ نیمچە هەور.

هەروەها، لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور شەپۆلێکی بارانبارین سەرەتا لەسەر چەند ناوچەیەک دەستپێدەکات و پاشان کاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم.

باسی لەوەشکرد، بارانبارین بەشێوەی نمەباران و هەندێک کات ئەگەری لێزمەباران و هەورەتریشقە دەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و زیادبوونی خێرایی با.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا