داوای دواخستنی سەرژمێری لە ناوچە دابڕاوەکان دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە سەردەمی راکان جبووری عەرەب بە لێشاو روویان لە کەرکوک کردووە و لە ماوەی 7 ساڵدا 600 هەزار عەرەب هاتوونەتە پارێزگاکە. هەروەها داوای دواخستنی سەرژمێری دەکات.

فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ سەرژمێری کارتی زانیاری بۆ سەدان عەرەبی هاوردە دروستکراوە، بۆیە “داوا لە خەڵکی رەسەنی ئەو ناوچانە دەکەم بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.”

بەپێی ئەو بەرپرسە کوردە، تورکمانیش هاوشێوەی کورد لەو ناوچانە گرفتیان هەیە.

فەهمی بورهان ئامارێکی خستەڕوو و وتی، زیاتر لە 200 هەزار خێزانی کورد لە ناوچەکانی خۆیان نەماون، لە هەموو سەرژمێرییەکانی رابردوو بە پیلان رێژەی کوردیان کەمکردووەتەوە، ئێستا “ئێمە دژی سەرژمێری نین، بەڵام داوادەکەین بۆ ماوەیەک دوابخرێت.”

سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “بە هیچ شێوەیەک قبووڵناکەین ئەم سەرژمێرییە ببەسترێتەوە بە مادەی  140. ئەگەر سەرژمێری 1957 نەکرێتە بنەما بۆ مادەی 140، رەتیدەکەینەوە.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا