نێچیرڤان بارزانى ستایشی ژاپۆن دەکات لەو “رۆڵە ئەرێنییەی” لە عێراق و کوردستاندا دەیگێڕێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ستایشی ژاپۆن دەکات لەو “رۆڵە ئەرێنییەی” لە سەقامگیری و پەرەپێدانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا دەیگێڕێت.

نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوایى و به‌بۆنه‌ى كۆتاییهاتنى ئه‌ركه‌كه‌یه‌وه‌، ئەمڕۆ یەکشەممە، پێشوازیی له‌ ماتسومۆتۆ فۆتوشى، باڵیۆزى ژاپۆن له‌ عێراق كرد.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە؛ له‌ دیدارەکەدا نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى سوپاس و پێزانین بۆ كار و هه‌وڵى باڵیۆزى ژاپۆن له‌پێناو بره‌ودان بە په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ستایشى رۆڵى ئه‌رێنیى ژاپۆنى له‌ پشتگیریكردنى‌ سه‌قامگیرى و په‌ره‌پێدان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد. هه‌روه‌ها هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى داهاتوویدا بۆ ماتسومۆتۆ فۆتوشى خواست.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، باڵیۆزى ژاپۆن، سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ پشتگیریى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌ خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، دووپات كرده‌وه‌.

هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان کە رۆژی 20ـی مانگی رابردوو بەڕێوەچوو، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا