فاو: نرخی سەرجەم بەرهەمە خۆراکییەکان روویان لە بەرزبوونەوە کردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵى سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ناسراو بە “فاو” رایگەیاند، نرخی خۆراک لە جیهاندا لە مانگی رابردوودا 2% بەرزبووەتەوە، ئەمەش بەرزترین ئاستە لە 18 مانگى رابردوودا و هۆشداری لە بەرزبوونەوەی زیاتریش دەدات.

رێکخراوەکە لە راپۆرتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، جگەلە گۆشت نرخی سەرجەم بەرهەمە خۆراکییەکان روویان لە بەرزبوونەوە کردووە، رۆنى رووەکی یەکێکە لەو بەرهەمە خۆراکییانەى بەراورد بە بەرهەمە خۆراکییەکانی دیکە، بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

بەگوێرەی پێگەی “ترەیدینگ ئیکۆنۆمیک”ـی نێودەوڵەتی بۆ شیکردنەوەی داتا و نرخە جیهانییەکان، نرخی رۆنی رووەکی تەنیا لەیەک مانگدا  7.3% بەرزبووەتەوە، ئەمەش بەرزترین ئاستە لە دوو ساڵی رابردوودا، هۆکارەکەشى بۆ کەمی بەرهەم و زیانى بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە گەڕاندووەتەوە.

هاوکات، نرخی دانەوێڵە لە مانگێکدا بەڕێژەی 0.8% بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە، نرخی بەرهەمە شیرەمەنییەکانیش بەڕێژەی 1.9% بەرزبوونەتەوە.

هەروەها لە ئەنجامی ئاگرى دارستانەکانی ئەمازۆن، زۆرێک لە قامیشى شەکری بەڕازیل لەناوچووە کە بە ناوەندی سەرەکیی بەرهەمهێنان و دابینکردنی شەکر لە جیهاندا دادەنرێت، لە ئەنجامدا نرخی شەکر لە مانگێکدا 2.6% بەرزبووەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەسەر ئاستی جیهان لەناو سەرجەم بەرهەمە خۆراکییەکاندا نرخی گۆشت بەڕێژەی 0.3% دابەزینی تۆمارکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا