بەتۆمەتی دزینی سەرەمەنهۆڵ تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، لە قەڵادزێ کەسێك بەتۆمەتی دزینی سەرەمەنهۆڵ دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ شەممە9ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە،” هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی شارەوانی دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەسەر دیاردەی دزینی سەرەمەنهۆڵەکان تۆمەتبارێکیان لەکاتی دزینی سەرەمەنهۆڵەکان دەستگیرکرد، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا لەبەردەم پۆلیسدا دانی ناوە بە تاوانەکەیدا”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەکاتی دەستگیرکردنیدا، سێ سەرە مەنهۆڵی پێوە گیراوە و دەستیش گیراوە بەسەر ماتۆڕسکیلەکەیدا.

ڕوونیکردەوە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی 444 لە یاسایی سزادانی عیراقی ڕاگیر کرا، دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی دۆسیەکە هەواڵەی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر کرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا