پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە قەزای شارەزوو، خەڵکێکی زۆر دووچاری توشبوونی سکچوون و ڕشانەوە بوون، پزیشکێک زانیاری لەوبارەیەوە دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ شەممە9ی تشرینی دووەم، کەیوان حەمە کەریم، پزیشکی نەخۆشییەکانی منداڵان لە لێدوانێکیدا بۆ پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند،” ئەم نەخۆشییە بەهۆی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی قەزای شارەزوور و گوندەکانی دەروبەریەوە بووە، کە هۆکاربووە بۆ توشبوونی زۆرێکی خەڵک لەهەموو تەمەنەکان بە سکچوون و ڕشانەوە”.
ئاماژەی بەوەکرد، “سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەیە ناوچەکە لە بێستانسووەرەیە، لەوێوە سەرچاوەی ئاوەکە پیسبووە و بووەتە هۆی ئەو نەخۆشییە”.
ڕوونیکردەوە،” نەخۆشییەکە ڤایرۆسییە دۆخی نەخۆشەکان باشن، ڕۆژانە نزیکەی 300 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانە دەکەن، هەروەها ڕۆژانە 50 بۆ 60 نەخۆش راستەوخۆ سەردانی سلێمانی دەکەن، نزیکەی %70 بۆ %80 نەخۆشەکان بە شروب و دەرمانی ماڵەوە چارەسەردەکرێن، %30 بۆ %20 پێویستیان بە مانەوە دەبێت لە نەخۆشخانە، ڕێژەیەکی زۆر کەمیش نزیکەی دوو بۆ سێ نەخۆش حاڵەتەکەیان توندە و ڕەوانەی سلێمانی دەکرێن بۆ چارەسەر”.
جەختیکردەوە، “لە سەرەتاوە ڕینمای بڵاوکراتەوە و دوێنێش ڕێنمایی هاوڵاتیان کرا، کە ئەمجارە ئاو یەتەوە ئاو نەگرن و بڕوات تا پاک دەبێتەوە و ئەم ماوەیە ئاوی کانزایی بەکاربهێنن”.