پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرچاوەکانی هەواڵ لە سوریا ئاشکرایانکردوە، ئەمریکا بونی سەربازیی خۆی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردوتەوە، بەشێوەیەک تهنها لەدوو ڕۆژی ڕابردودا چەندین فڕۆکەی گواستنەوەی سەربازیی سی 17و سی 130، لەبنکەکانی خەراب جێرو ڕومێلان نیشتونەتەوە.
باس لهوهشدهكرێت، پێدەچێت فڕۆکەکان کەلوپەلی سیستەمی بەرگریی ئاسمانییو کارمەندانی سەربازیی ئەمریکاو کەرەستەی سەربازیی دیکەیان هەڵگرتبێتو ڕەنگە ئەم جێگیرکردنە وەک وەڵامێک بێت بۆ بەرزبونەوەی ئاستی گرژییەکانی ناوچەکە یان بۆ بەرزکردنەوەی توانا بەرگرییەکانی ئەمریکا لەڕۆژئاوای کوردستان.
ئاماژەیان بۆ ئەوەش کردووە، بنکەکانی ئەمریکا لەسوریا لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردودا ڕوبەڕوی هێرشی زیاتر بونەتەوە، لەوانە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانو موشەک، بەتایبەتیی لەپێگەکانی وەک بنکەی تەنەف لەنزیک ئوردنو بنکەکانی تر لەڕۆژئاوای کوردستان، کە لەهەندێک لەو هێرشانەدا بەشێک لەسەربازە ئەمریکییەکان بەسوکی برینداربون.