پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا،
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردوولا رێككەوتن لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و هەماهەنگی بۆ كۆتایی هێنان بەشەڕ و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە.
لای خۆیەوە نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، سودانی پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا ئەنجامداوە و پیرۆزبای لێكردووە بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بەسەرۆكی ئەمریكا.
لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەدا سودانی جەختی لەوەكردەوە، كە هەردوو وڵات ئارەزوومەندی پەرەپێدانی هاوبەشی ستراتیجی و پەیوەندی دوو قۆڵی نێوانیانیانن لە رووی ئەمنی و ئابوری و دارایی و وزە و تەكنەلۆجیا.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا سودانی باسی لە بەڵێنەكانی ترەمپ كردووە لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا بۆ كۆتایی هێنان بەشەڕەكانی ناوچەكە و هەردوولا رێككەوتن هەماهەنگی بكەن لەو بارەیەوە.
لەلای خۆیەوە دۆناڵد ترەمپ خواستی خۆی بۆ كاركردن لەگەڵ سودانی نیشانداوە و هیوای خواستووە لە ماوەیەكی نزیكدا بیبینێت بۆ ئەوەی تاوتوێی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو وڵات و دۆسیە هاوبەشەكان بكەن.