ئۆکرانیا تەرمی سەدان سەربازی خۆی لە رووسیا وەرگرتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئۆکرانیا رۆژی هەینی رایگەیاند کە تەرمی 563 سەربازیان لە دەسەڵاتدارانی رووسیا وەرگرتووەتەوە کە زۆربەیان لە شەڕەکانی ناوچەی دۆنێتسک لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکە کوژراون.

بارەگای هەماهەنگی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دیلەکانی جەنگ لە بەیاننامەیەکدا لە سۆشیال میدیا رایگەیاندووە، “تەرمی 563 بەرگریکاری کەوتووی ئۆکرانیا گەڕێندرانەوە بۆ ئۆکرانیا”.

هێشتا شەڕ لە ئۆکرانیا بەردەوامە و هێزەکانی رووسیا لە زیاتر لە ناوچەیەکدا پێشکەوتنی بەرچاویان بەدەستهێناوە.

چەند رۆژێک لەمەوبەر فەرماندەی سوپای ئۆکرانیا هۆشداریدا لەوەی کە هێزەکانی رووبەڕووی “یەکێک لە هێرشە بەهێزەکانی رووسیا” بوونەتەوە. رووسیاش بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە گوند و شارۆچکەی زیاتری لە هێڵی پێشەوەی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیادا گرتووە.

سەڕەرای هەوڵەکانی ئۆکرانیا بۆ کەمکردنەوەی فشارەکان لەسەر هەرێمەکانی دۆنباس و دۆنێتسک کە رووسیا بە تەواوی هێزییەوە لە مەیدانە بۆی لە رێگەی تیشکخستنە سەر داگیرکردنی بەشێکی هەرێمی کورسکی رووسیا، بەڵام هێشتا رووسیا دەستکەوتی زیاتری لەو ناوچانە بەدەستهێناوە و هەوڵەکانی ئۆکرانیا بێ ئەنجام بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا